هەواڵ

چوارقوڕنە..تەرمی کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ خۆی سوتاند




بزاڤ:

کاتژمێر ۱۱ی شەوی ۱۱-۱۲ / ۷ / ۲۰۱۸ تەرمی کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ بەناوی ( ڕ.ز.ق ) دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە کە پیشەی خوێندکارە بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشی ڕانیە.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەینداوێکی دا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ کەوتوە ڕایگەیاند:تەرمی کچێکی تەمەن ۱٥ ساڵ بەناوی ( ڕ.ز.ق ) دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای ڕانیە کە پیشەی خوێندکارە بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشی ڕانیە،ودەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و تیمەکانی بەڵگەی تاوان و بنکەی پۆلیسی بیتوێن گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکراشی  کرد:" بە وتەی دایکی کچەکە ڕوداوەکە لە کاتێکدابووە کە کچەکەیان بە ناوی ئیشکردنی ناو ماڵ چۆتە سەربان بەڵام لەوکاتەدا لەتەنکی نەوتەوە نەوتی کردووە بەخۆیدا و گڕی لەخۆی بەرداوە، بەوھۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە."

ئاماژەشی کردوە بەوەی "تەرمی کچەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتانەکەی لە ۱۰۰٪ بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. لەسەر ڕوداوەکە کەس دەسگیر نەکراوە."



‌‌‌
7/12/2018 1:56:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو