کرواتیا بەبردنەوە لە ئینگلتەرا خۆی گەیانده یاری فایناڵی مۆندیالی ڕوسیا
بزاڤ : توانا سیوەیلی
لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ڕوسیا هەڵبژاردەی کرواتیا 2 بە 1 لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە .
لە یاریگای لۆژینکی لە شاری مۆسکۆ بە فیکەی کۆنێت شاکیری تورکی یاری قۆناغی چواری له نێوان کرواتیا و ئینگلتەرا دەستی پێ کرد .
لە دەست پێکی تایمی یەکەم و له خولەکی 5 کیران تریپەر گۆڵێکی نایاب و سەرنج ڕاکێشی بە لێدانی ڕاستەوخۆ بۆ ئینگلتەرا تۆمار کرد و ئەو تایمه بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات .
له تایمی دووەم هەردوو هەڵبژاردە بەهێزتر دەرکەوتن لە خولەکی 68 ئیڤان بریستیش گۆڵی یەکسانی بۆ هەڵبژاردەی کرواتیا بە دەست هێنا و کاتی یاسایی بە یەکسانی کۆتایی هات و ناوبژیوان بە ناچاری پەنای بۆ 30 خولەکی کاتی زیادکراو برد لەو کاتە کرواتیا هەژمونی خۆی زیاتر سەپاند و بەهێزتر دەردەکەوت و لە خولەکی 109 ماریۆ مانزۆکیچ گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمار کردو خۆیان گەیانده یاری کۆتایی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا .
بەم بردنەوەیه هەڵبژاردەی کرواتیا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا یاری کۆتایی ئەنجام ئەدەن لە ڕۆژی یەک شەممە لە 15 /7/2018
|