وەرزش

فەڕەنسا لە سەر دەستی بەلجیکا گەیشتە یاری فایناڵی مۆندیالی ڕوسیا




بزاڤ : توانا سیوەیلی

لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی بەلجیکای بردەوە و خۆی گەیانده یاری کۆتایی مۆندیالی ڕوسیا .

لە یاریگای کریستۆڤسکی لە شاری سانت پترسبۆرگ لە وڵاتی ڕوسیا هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بەلجیکا ڕووبەڕووی یەکتر بونەوه .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە هیچ کام لەو دوو هەڵبژاردەیه نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن ئەو تایمە بە ئەنجامێکی سپی کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە خولەکی 51 بە لێدانێکی سەر سامیۆل ئۆمتیتی تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەی تۆمار کرد و ئۆمتیتی بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشان کرا .

بەم بردنەوەیە  هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی خۆی بگەیەنێتە یاری فایناڵی مۆندیالی ڕوسیا و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان کرواتیا و ئینگلتەرا دەکات .


‌‌‌
7/11/2018 3:21:02 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو