هەواڵ

ڕانیە...منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەھۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا



بزاڤ
بەرواری ئەمڕۆ ( ۷ / ۷ / ۲۰۱۸ )  منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە ڕەگەزی مێ بەناوی ( ڕ،م،ٲ ) دانیشتوی ڕانیە بە ھۆی بە رکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستتدا.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەینداوێکیدا کەوێنەیەکی دەستت بزاڤ کەوتووە ڕایگەیاند:"بەرواری ئەمڕۆ ( ۷ / ۷ / ۲۰۱۸ ) کاتژمێر ( ۸ ) بەیانی تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە ڕەگەزی مێ بەناوی ( ڕ،م،ٲ ) دانیشتوی ڕانیە/ گوندی ھەنجیرەی تازە ھێنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر سەریەوە ھەیە."

پۆلیس ئاشکراشی کرد:"لەگەڵ بیستنی ھەواڵەکە دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و بەڵگەو تاون و بنکەی پۆلیسی کێوەڕش گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارھاتوو لە جۆری کڵاشنکۆف."

وتیشی :"مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، بە وتەی باوکی مناڵەکە ڕوداوەکە لەکاتێک دابووە کە باوکی بەناوی ( م،ٲ،م ) پیشەی پێشمەرگە خەریکی خۆ ئامادەکردن بووە بۆ دەوام بەڵام لەوکاتە دەچێتە دەرەوە سەرقاڵی ھەندێک کاری ماڵەوە بووە لەوکاتەشدا برایەکی منداڵەکە بەناوی ( ح٫م،ٲ ) تەمەن ۱۰ ساڵ دەستکاری چەکەکەی کردووە و فیشەکێک لەدەستی دەرچووە و بەری سەری کچەکەی کەوتووە."

ئاماژەشی کردوە بەوەی :"تەرمی مناڵی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە."

ھەر لە ڕاگەیەینداوەکەی پۆلیسدا ھاتووە:"لەسەر ڕوداوەکە باوکی منداڵەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیرا بەپێی ماددەی ( ٤۱۱ ) لە یاسای سزادانی عێڕاقی . لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە."

 


‌‌‌
7/7/2018 2:03:10 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو