هەواڵ

ڕانیە...ئۆتۆمبێلێکی دزراو دوای دۆزرانەوەی، گەڕێندرایەوە بۆخاوەنەکەی


 
بزاڤ:

دوای ئەوەی لەبەرواری ( ۲۷ / ٥ / ۲۰۱۸ ) ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل/فیکترا ڕەنگی نیلی بە ژمارە ٥٤١٢٤/کەرکوک دزرابوو، دەست بەجێ خاوەنەکەی سەردانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی کرد لە ڕانیە بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا ودوای ھەوڵدانێکی زۆرناحیەی چوارقوڕنە دۆزرایەوە دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەینداویکیدا کەوینەیەکی دەست بزاڤ کەووتوە ڕایگەیاند دوای ئەوەی لەبەرواری ( ۲۷ / ٥ / ۲۰۱۸ ) ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپل/فیکترا ڕەنگی نیلی بە ژمارە ٥٤١٢٤/کەرکوک دزرابوو، دەست بەجێ خاوەنەکەی سەردانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی کرد لە ڕانیە بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا  لە دژی تۆمەتباری نەناسراو وە دوای ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر ھێزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕانیە دەستیان کرد بە گەڕان و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕوداوی دزیەکە.

پۆلیسی ڕاپەرین ئاشکراشی کرد:"دوای ھەوڵدانێکی زۆر ئۆتۆمیلی ناوھاتوو لەلایەن مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕانیە لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە ناحیەی چوارقوڕنە دۆزرایەوە دەستی بەسەرداگیرا."

ئاماژەشێ :"کردوە بە وەی وە لەبەرواری ئەمڕۆ ( ۳ / ۷ / ۲۰۱۸ ) بە بڕیاری دادوەر ئۆتۆمبیلەکە گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکەی بەناوی ( ٲ،ب،ج )"

پۆلیس داوا لە ھاوڵاتیانیش دەکات ، لەکاتی بوونی ڕوداوی دزی پەیوەندیمان پێوەبکەن یاخود سەردانی دادگا و بەشی نھێشتنی تاوان یاخود نزیکترین بنکەکانی پۆلیس بکەن، ئێمە جێگای متمانەی ئێوەین و ئێوەش ھاوکارمان بن.



‌‌‌
7/3/2018 2:33:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ