وەرزش

مۆندیالی ڕوسیا ... بەڕازیل مەکسیکیشی تێ پەڕاند



بزاڤ : توانا سیوەیلی

لە قۆناغی 16 ی مۆندیالی ڕوسیا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە دوو گۆڵی خاوێن لە هەڵبژاردەی مەکسیکی بردەوە .

له یاریگای سانمۆس ئارینا هەر دوو هەڵبژاردەی سامپای بەڕازیل لە ئەمریکای باشوور و هەڵبژاردەی مەکسیک لە ئەمریکای باکور بۆ ئەوەی یەکێکیان بگاتە قۆناغی هەشت ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە .

تایمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە سەرپەرشتی تیتی ڕاهێنەر دوو گۆڵیان لە ڕێی نیمار داسێلڤا و ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ لە خولەکاکانی 51 ،88 تۆمار کرد و نیمارداسێلڤاش بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشان کرا .

بەم بردنەوەیە بەڕازیل گەیشته قۆناغی چارەکی کۆتایی و مەکسیکیش ماڵئاوایی کردوو 
بەڕازیل له قۆناغی 8 ی بەر براوەی بەلجیکا و یابان دەکەوێت کە کاتژمێر 9 ی ئەمشەو بەیەک دەگەن .


‌‌‌
7/2/2018 8:35:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ