وەرزش

لە چەمچەماڵ خەڵات بە سەر 30 کچی وەرزشکاردا دابەش کرا



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

بۆ یەکەم جار لەقەزای چەمچەماڵ و دەوربەری خەڵاتی ( ۳۰ ) کچی وەرزشکار کرا
بەسەرپرشتی میدیاکارو رۆژنامە نووس ( کرمانج عومەر) لەبینای ناوەندی وەرزش لاوانی شۆرش کەبۆ یەکەم جارە کارێکی وە لەوشێوەدا لەو قەزاییەدا روودادەت وەرزشکارانی سنورەکەو کوردستانیش ئەمە بە جوانترین خزماتی وەرزشی سنورەکە دادەنێن. کچانی وەرزشکاریش داوە دەکەن ئەمە بکرێتە نەریتێکی ساڵانە تاکو وەرزشی ئافراتان لەسنورەکە بەرەوپێشچونێکی زیاتر بەخۆوە ببینێ، گرنگی زیاتر بەکچانی ناوچەکە بدرێت. کرمانج عومەر رۆژنامە نووس و میدیاکاری وەرزشی .. دەڵیت هەرچەندە بۆیەکەم جار ئەم کرا لەسنورەکەماندا روویداو تاکو رادەییەک بەهۆکاری کلتوری و کۆمەڵاییەتی قورسبوو بەلام سووباس بۆ خوا و هەموولایەک ئەورێچکەیەمان شکاندا کەکچان بی بەش بن لەجوانیەکانی وەرزش و لەبیرکردنی تواناو بەهەرەکانیان. هیواخوازین هەموولایە پاڵ پشتی تەواومان بن.


‌‌‌
7/2/2018 3:46:17 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو