وەرزش

مۆندیالی ڕوسیا ... ئۆرۆگوای پورتوگالی لە مۆندیال بێ بەش کرد



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە یاری قۆناغی شانزەی مۆندیالی ڕوسیا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەتاکە گۆڵێک لە پورتوگالی بردەوە و خۆی گەیەیاندە قۆناغی داهاتوو .

لە یاریگای فیشێت ئۆڵۆمپی هەر دوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی و هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و دوو گۆڵەکەی ئۆرۆگوایی یاریزان ئەدیسۆن کاڤانی لە خولەکانی 7، 62 تۆماری کرد و تاکە گۆڵەکەی پورتوگالیش کلیپەر پیپی بەلێدانی سەر لە خولەکی 55 تۆماری کرد و لە یارییەکەدا ئەدیسۆن کاڤانی بەهۆی پێکانەوەی یاریگای جێهێشت و یارییەکەش 2 بە 1 لە سوودی ئۆرۆگوای کۆتایی هات و کاڤانیش بە باشترین یاریزانی یارییەکە دیاری کرا . 

بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە قۆناغی 8 ی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەبێتەوە .


‌‌‌
6/30/2018 11:52:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو