هەواڵ

سلێمانی ..دووکەس بەتۆمەتی ھەڵگرتن و فرۆشتنی چەک دەستگیرکران



بزاڤ:

شەوی ڕابردو لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچناری سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ٩ دەمانچەی بێ مۆڵەتیان پێ بووە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەینداوێکیدا کەوێنەیەکی دەست بزاڤ کە وتووە ڕایگەیاند:"شەوی ڕابردو لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ٩ دەمانچەی بێ مۆڵەتیان پێ بووە،تۆمەتباری یەکەم ناوی (ژ، ع، غ) دانیشتوی شاری ھەولێرەو دوو دەمانچەو ١٠ داری کارەبایی‌و ١١ سیمکارتی بێ پێشینەی پێبووە، ئەو دەمانچانەی لەشاری ھەولێرەوە ھێناوە بۆ سلێمانی‌و بەنیاز بووە لەشاری سلێمانی بیانفرۆشێت."

تۆمەتباری دووەم ناوی (م، ن، ع) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵەو ٧ دەمانچەی بێ مۆڵەتی پێبووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد:"پاش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان‌و دەستگرتن بەسەر دەمانچەو داریی کارەبایی‌و سیمکارتەکاندا، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی (٢١) لەیاسای ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بەندن‌و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."



‌‌‌
6/28/2018 2:16:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو