راپۆرت

٣١٪‏ی کاندیدە دەرچوەکانی ھەدەپە تورکن و ٢٣٪‏ی کاندیدەکانی ئەکەپەش کوردن.




بزاڤ:کارۆخ عوسمان


لەم بەدواداچوونەدا زیادو کەمکردنی کورسیەکان دەخەینەڕوو، بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو.

لەنێوان AKP و HDP دا بەپێی ئەم توێژینەوەیە با بزانین کامیان لەکورتیانداوە.

با سەرەتا بگەڕێینەوە ھەڵبژاردنی ١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٥، کە دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران حکومەت تەشکیل نەبوو ھەڵبژاردن دووبارە کرایەوە.

لە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥:-

AKP ٣١٧ کورسی بەدەستھێنا، بەمەش توانی بەتەنھا حکومەت تەشکیل بکات.

*بۆ تەشکیل کردنی حکومەت پێویستی تەنھا بە ٢٧٦کورسی ھەبوو لەکۆی ٥٥٠ کورسی پەرلەمان.

ھەر لەو ھەڵبژاردندا HDP ٥٩ کورسی بەدەستھێناو بەناچاری بوو بەئۆپۆزسیۆن.




لە ھەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ (٢٠١٨):-

-AKP ٢٩٥ کورسی لەکۆی ٦٠٠ کورسی بەدەستھێناوە. بەمەش قەبارەی دابەزینی کورسیەکانی بەرچاوە بەسەرنجدان لە ٥٥٠ کورسیەکەی جارانی پەرلەمان.

بەسیستەمی کۆن کورسیە لەدەست چووەکانی دەکاتە ٢٣ کورسی.

بەسیستەمی نوێی پەرلەمانیش کورسیە لەدەست چووەکانی زیاد دەکات، چونکە بۆ بەدەستھێنانی کورسی زیاتر ژمارەی کورسی پەرلەمانی زیاد کردبوو. ئەگەر یەک کورسی ئێستا بەسیستەمی کۆن بەنیو کورسی وەرگرین ڕێژەی لەدەست چووی دەکاتە ٦٪‏ .

واتا بەتەنھاو بەبێ کواڵیسیۆنی پەرلەمانی ناتوانێ و بەبێ پڕۆتۆکۆڵی لیستی پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردن نەیدەتوانی حکومەت تەشکیل بکات، بۆیەش ھەر سەرەتا ھاوپەیمانی لەگەڵ MHP گرێدا، ھەم بۆ لیستی پەرلەمانی و ھەمیش بۆ سەرۆکایەتی کۆمار.

سەرنج بدەن؛ ئەردۆگان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ٢٦ملیۆن و ٣٢٥ ھەزارو ١٨٨ دەنگی ھێناوە.

لیستی پارتەکەشی ٢١ملیۆن و ٣٣٥ھەزارو ٥٨١ دەنگی ھێناوە.

جیاوازی نێوانیان ٤ملیۆن و ٩٨٩ھەزارو ٦٠٧ دەنگە.

کەواتە ئەگەر پڕۆتۆکۆڵی لیستی نەکردبایە ٥٠+١ ی بۆ سەرۆکی کۆمار نەدەھێناو بەھیچ جۆرێکیش نەیدەتوانی حکومەت تەشکیل بکات.

ئەردۆگان جگە لەغرووری زیرەکیەکی لەڕاددەبەری ھەیەو ھەمیشە ئەودیوی ئەو ڕووداوانە دەبینێت کە دێنە پێش، بێگومان تێگەیشتووە لەوەی دەنگەکانی دادەبەزن ھەربۆیەش ھاوپەیمانی لەگەڵ MHP کرد، ھەرچەندە لەوبڕوایە نەبووم جەماوەری مەھەپە دەنگ بەئەردۆگان بدەن، بەھۆی ئەو جیاوازیە زۆرەی لەئاستی تێڕوانیندا ھەیانە، بەڵام پێدەچێت ئەردۆگان وەعدی گەورەی بەم پارتەدابێت.




لەلیستی دەرچووەکانی AKPدا ٦٨ کەسی بەڕەگەز کورد ھەیە، دەکاتە ٢٣٪‏، کەواتە ئەم لیستە تەنھا بەتوکەکانەوە پەیوەست نیە.



-HDP ٦٧ کورسی بەدەستھێناوە، کەواتە بەبەراورد بەھەڵبژاردنی ١ی نۆڤەمبەر ٨ کورسی زیاد کردووە.

بەتایبەت لەسێ ناوچەی کوردنشیندا کورسی ڕابردووی AKPی بردووە، بەڵام نەئێستاو نەڕابردووش ھەدەپە لە ٦کورسی شاری ئەرزڕومی کوردیدا کورسی بەدەست نەھێناوە، ئەو کورسیە لەدەست چووەی AKPیش بۆ İYİ پارتی ڕۆیشتووە.

لەلیستی HDPشدا ٤١ کورد دەرچوون، کە دەکاتە ٦٢٪‏ .

لەھەندێ ناوچەی تورک نشین (Türk Metropolü)یشدا کورسیەکانی زیادی کردووە.

٢٦ کاندیدی ناکورد کە لەنێویاندا ٢١ کەسی بەڕەگەز تورک لەکۆی ئەم ٦٧ دەرچووە لەم ھەڵبژاردنەدا ھەن کە دەکاتە ٣٨٪‏، کەواتە لیستەکەی HDPش بەتەنھا پەیوەست نیە بەکوردەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ٤ملیۆن ٢٠٥ھەزارو ٢٤٣ دەنگی بەدەست ھێناوە.

لیستی پارکەشی HDP ٥ ملیۆن و ٨٦٥ھەزارو ٩٧٧ دەنگی بەدەست ھێناوە.

جیاوازی نێوان دەنگی دەمیرتاش و ھەدەپە ١ ملیۆن و ٦٦٠ھەزارو ٧٣٤ دەنگە.

ئەم جیاوازیەش بۆ تێگەیشتنێکی نێوان CHPو HDP دەگەڕێتەوە، ڕێک کەوتبوون کە بەشێک لەدەنگی CHP بدرێن بە HDP، بۆ ئەوەی بەربەستی ١٠٪‏ تێپەڕێنێت، چونکە ئەگەر ھەدەپە ئەم بەربەستەی نەبڕیبوایە سەدا ٩٥ دەنگی ھەدەپە بۆ لیستەکەی AKP دەچوون، ئەوەیتریش بڵاو دەبوون.

بۆیە جەھەپە ئەم ڕێکەوتنەی لەگەڵ کرد تاکو لەئەگەری جەولەی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا HDP دەنگ بدات بە Müherrem İNCE کاندیدی جەھەپە.




ھەدەپە لەوپەڕی ڕۆژھەڵاتی تورکیا لەشارەکانی وان، ئاگری، ئیغدیرو ھەکاری، لەڕۆژئاواشی شاری شڕناخ و ماردین کە بەشاری بەرەنگاری دەوڵەت دەناسرێن کۆی کورسیەکانی بەدەست نەھێناوە.

لەمێترۆپۆلە کوردیەکان لیستی AKP بەڕێژەیەکی زۆر پێشەنگە، بۆ نمونە:

-گازی ئانتاب لەکۆی ١٤کورسی(HDP ١ کورسی و AKP ٨کورسی) ھێناوە.

-ئۆرفا، کە زێدی عبداللە ئۆجەلانی ڕێبەری پەکەکەیە HDP نیو ئەوەندەی AKPی ھێناوە واتا ٤ بەرامبەر بە ٨ لەکۆی ١٤ کورسی.

-لەشاری ئادیامان لەکۆی ٥کورسی HDP یەک کورسی نەھێناوە لەبەرامبەردا AKP ٤ ھێناوە.

-لەماڵاتیا دیسان HDP لەکۆی ٦کورسی سفرەو AKP ٤کورسی ھێناوە.

-لەھاتای کە کورد پێی دەڵێت: (ئەسکەندەرون) لەکۆی ١١کورسی HDP تەنھا یەک کورسی ھێناوە لەبەرامبەریشدا AKP ٥کورسی ھێناوە.

کورسیەکانیتریش ڕۆیشتوون بۆ لیستەکانی CHP، MHP و İYİ پارتی.

لەشاری ئەلازیخی باکوری کوردستان کەزێدی سەڵاحەددین دەمیرتاشە ئەردۆگان زۆرینەی دەنگەکانی بە لە ٧٠،٠٤٪‏




‌‌‌
6/28/2018 10:23:32 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو