هەواڵ

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی


بزاڤـ:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٨ پلە بە ٢٣ پلە دەبێت، دهۆک ٣٨ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٤١ پلە بە ٢٥ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤١ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٩ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٩ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٢ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.


‌‌‌
6/25/2018 10:54:43 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو