هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: دوو هاوڵاتی لە ناحیەی تاسڵوجە کوژران


بزاڤـ:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە ناحیەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوو ھاوڵاتی کوژران.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤـ نێندراوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە: دوای گەیشتنی ھێزەکانیان تەرمی ئەو دوو ھاوڵاتییە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون".

ڕوونیشیکردووەتەوە، بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس دوو ھاوڵاتی بەناوەکانی (س،ج،ف) کە ئەفسەری پێشمەرگەیە و (ڕ،ف،ڕ) کە پاسەوانی ئەفسەرەکە بووە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە و لە ئەنجامی دەمەقاڵەی نێوانیان بە فیشەک کوژراون".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، ھێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر سێ ئۆتۆمبێل و سێ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دوو دەمانچە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە .

ئەوەش لە کاتێکدایە پاشنیوەڕۆی دوێنێ کچێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە شەڵتەری ژنان لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی لە ڕێگەی خۆھەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا".

جێی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماری ڕووداوەکانی کوشتن لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە و بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکانیش چەند لێدوانیان لەسەر ئەو پرسە داوە و ڕایانگەیاندووە ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.


‌‌‌
6/25/2018 10:03:04 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ