هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێزێکی تایبەت دروستدەکات




بزاڤ

ئەو ھێزە تایبەتە  بەڕەزامەندی جێگری سەرۆکی حکومەت دروستکراوەو شەوو رۆژ لەگەڕاندایە، لەو ماوە کەمەی دروستکراوە، ھێزەکە چەندین داواکراویان دەستگیرکردووە، دەستیان بەسەر دەیان ئۆتۆمبێلی بێ ژمارەدا گرتوەو روبەروی دادگایان کردونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەینداوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ نێرداوە ڕاگەیاند:''مەفرەزەکانی ئەم ھێزە تازەیەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھەمو شەوێک لەگەڕەک‌و کۆڵانەکاندا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێیەو یاسا پێشێل دەکەن، بەڕۆژیش مەفرەزەی نھێنیی ھەیەو زانیاریی لەسەر ئەو کەسانە کۆدەکاتەوە کە لەیاسا دەرچون."


پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد:"لەو ماوە کەمەی ئەم ھێزە پێکھێنراوەو بەھۆی چالاکییە بەردەوامەکانیان‌و ئامادەبونیان لەزۆربەی شاڕێ‌و شوێنە گشتیی‌و کوچەو کۆڵانەکانی شاری سلێمانی، دیاردەی تەقەکردن زۆرکەمیکردووە، بەبەراورد بەمانگەکانی پێشتر."


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیایش دەداتە ھاوڵاتیان و دەڵێت :"بەبەردەوامیی لەخزمەتی ھاوڵاتیانداین و ھەمو رێکارو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ دابینکردنی ھێمنی‌و ئارامی زیاتر بۆ سەرجەم ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی."

لینکی فیدۆی هیزە تایبەتەکە ی پۆلیسی سلێمانی

https://www.youtube.com/watch?v=kP0J5-alvKI&feature=youtu.be


‌‌‌
6/24/2018 1:28:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ