راپۆرت

هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ و سه‌رۆكایه‌تی‌ توركیا


بزاڤ:

بڕیارە رۆژی (٢٤)ی حوزەیرانی (٢٠١٨) ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچێت، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان (٨) پارتی سیاسی کێبڕکێی بەدەستھێنانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن، ھاوکات شەش کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری تورکیا کێبڕکێ دەکەن.

لەم راپۆرتە شیکارییەدا کە لەلایەن گەیلان عەباس لە ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە کراوە، تیشک خراوەتە سەر ھۆکارەکانی پێشخستنی ھەڵبژاردنەکان ومێژوی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا، لەگەڵ ئاماژەدان بە پارتە بەشدارەکان و ناسنامەی کاندیدەکان و سیناریۆ پێشبینیکراوەکان بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان.

ئەم ھەڵبژاردنە گرنگترین ھەڵبژاردنە لە مێژوی ھاوچەرخی تورکیا، بەو پێیەی بۆ یەکەمین جارە پاش ھەمواری دەستوری تورکیا ئەزمونی دو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی لەیەک کاتدا تاقیدەکرێتەوە. ھاوکات بۆ یەکەمینجارە لەپاش ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا سیستەمی ھاوپەیمانی لیستەکانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کاری پێبکرێت.

سەبارەت بە سیناریۆکان، بەھۆی بەھێزی رکابەرەکانی و زۆری بژاردەکانی بەردەم دەنگدەرانی تورکیا، پێناچێت ئەرۆغان و ھیچ کاندیدێکی دیکە، بتوانن لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکاندا زۆرینە بەدەست بھێنن، چونە خولی دوەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەھێزترین سیناریۆیە، ھاوکات سەڵاحەدین دەمیرتاش پێدەچی لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکاندا دەنگێکی زۆر بەدەستبھێنێت بەتایبەت لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان

چاوەروان دەکرێت لە کۆی ئەو ھەشت پارتەی بەشداری ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی تورکیا دەکەن، لەم ھەڵبژاردنەدا پێنج یاخود شەش لایەن، بگەنە پەرلەمانی تورکیا بەم جۆرە (ئەکەپە، مەھەپە لەھاوپەیمانێتی کۆمار) (جەھەپە، ئیی پارت و پارتی سەعادەت لەھاوپەیمانێتی گەل) و (پارتی دیموکراتی گەلان: ھەدەپە)، بە پێی زۆرێک لە پێشبینیەکان لەم ھەڵبژاردنەدا ھەردو ھاوپەیمانێتیەکە دەتوانن بەربەستی ١٠٪ پەرلەمانی تێپەر بکەن و گرەنتی ئەو پێنج پارتە بکەن بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی تورکیا، لەدەرەوەی ھاوپەیمانێتیەکانیش ھەدەپە تاکە پارتە کە چانسی تێپەرکردنی بەربەستی ١٠٪ ھەڵبژاردن و گەشیتن بە پەرلەمانی تورکیای ھەیە.

لینکی توێژنەوەکە بە pdf داون لۆد بکە

https://sbeiystorage.blob.core.windows.net/root/root/images/122162018turke111y.pdf



‌‌‌
6/23/2018 11:10:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ