وەرزش

بەلجیکا گۆڵبارانی تونسی کرد



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە میانەی کێبڕکێکانی یارییەکانی  گەڕی سێیەمی مۆندیال و لە کۆمەڵەی حەوتەم دا هەڵبژاردەی بەلجیکا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تونسی بردەوە .

بە فیکەی ئەنتۆنیۆ ماورۆفۆ یاری دەستی پێ کرد لە سەرەتای تایمی یەکەم ئیدین هازارد لە خولەکی 6 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بەلجیکای تۆمارکرد و پاش چەند خولەکێک ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ لە خولەکی 16 گۆڵی دووەمی یارییەکە و سێیەمی لە ناو مۆندیال تۆمار کرد و لە خولەکی 18 دیلان برۆن ئەنجامەکەی بۆ تونس یەکسان کردەوە و لە خولەکی 48 ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ گۆڵی چوارەم و سێیەمی یارییەکی تۆمار کرد ئەو تایمە بەو ئەنجامه کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی بەلجیکا لە سەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوەم و لە خولەکی 51 ئیدین هازارد واژۆی لە سەر گۆڵی چوارەم کرد و له خولەکی 90 میشی باتشوای کۆتایی بە کاروانی گۆڵەکان هێنا و له خولەکی 93 وهبی خزری گۆڵی دووەمی تونسی تۆمار کرد .

بەم بردنەوەیه بەلجیکا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردوو 6 خاڵی کۆکردۆتەوە و تونس هیچ خاڵێکی نیه و پەنەما و ئینگلتەراش سبەی یارییان هەیە .


‌‌‌
6/23/2018 7:14:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ