چەمچەماڵ.. گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بزاڤ:
لە چەمچەماڵ گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە.
ئەیوب حەمە، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە بزاڤ ی ڕاگەیاند "کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، تەرمی گەنجێک گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەش کرد، گەنجەکە تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەمال بووە و خۆی کوشتووە.
جێگری بەرێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا ھۆکار و شێوازی خۆکوشتنی ئەو گەنجە دیارنییە و بۆ لێکۆڵینەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
|