وەرزش

بەڕازیل سێ خاڵی لە کۆستاریکا سەند



بزاڤ : توانا سیوەیلی

لە کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی بەڕازیل بە دوو گۆڵی خاوێن لە هەڵبژاردەی کۆستاریکای بردەوە .

لە یاریگای کریستۆڤسکی هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و کۆستاریکای بردەوە .

بەدرێژایی 90 خولەکی یارییەکە  هەردوو هەڵبژاردە نەیان توانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن دوای ئەوەی ناوبژیوان 6 خولەکی زیاد کرد لە خولەکی 91 فلیپ کۆتینهۆ گۆڵی یەکەم و بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکەی تۆمار کرد و لە خولەکی 97 نیمار داسێلڤا واژۆی لەسەر گۆڵی دووەم و دڵنییای تۆمار کرد .

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ئێستادا 4 خاڵی هەیە و ئەمڕۆش سویسرا و سڕبیا یارییان هەیه .


‌‌‌
6/22/2018 5:36:50 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ