هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: بەھۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەوە دوو ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای دوکان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری( کیا –ژمارە ، بەغدا )گڕی گرت و بەھۆیەوە دوو ھاوڵاتی سوتان و گیانیان لەدەستدا.


لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤـ نێندراوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە:نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی ٦ ی ٢٠١٨ لەسەر ڕێگای دوکان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری( کیا –ژمارە ، بەغدا )گڕی گرت و بەھۆیەوە دوو ھاوڵاتی سوتان و گیانیان لەدەستدا".

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەکردووە، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس تەرمی دوو ھاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کران،بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس بەھۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێکەوە دوو ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە بەڵام بەھۆی زۆری سوتانەکەیانەوە تا ئێستا ھیچ ناسنامەیەکیان ئاشکرا نەبوو".

ڕاشیگەیاندووە: لە ئێستاشدا لە لایەن بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


‌‌‌
6/22/2018 2:48:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ