وەرزش

سیستەمی ڤار چیە ؟



سیستمی ڤار چییە؟ 
چۆن بەکار دێت؟

نوسینی / ڕەوەز ئەحمەد 

جارێ با بزانین ڤار کورتکراوەى video assist referee واتە هاوکاری ڤیدیۆیی بۆ ناوبژیوان
لە ژورێکدا ناوبژیوانێکی سەرەکی هەیە لەگەڵ چەند یاریدەدەرێکدا، لەو ژورە 33 کامێرا هەیە واتە یارییەکە لە 33 شوێنەوە دەگوازرێتەوە، ئیشەکەى تەنها ئەوەیە چارەسەری ئەو هەڵانە بکات کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ رۆڵی لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەیە.
واتە بۆ نمونە،  گۆڵی هەڵە، کارتی سور ، ئۆفسایدی هەڵە کە گۆڵ بێت ، گۆڵی دروست کە رەتبکرێتەوە بەهۆی ئۆفسایدەوە
نەک بۆ فاولێک و لێدانێکی کۆرنەرێک شتێکی لەو بابەتە، نەخێر، تەنها بۆ ئەو شتانەى کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکە هەیە
لەسەدا 70ی بریارەکان ناوبژیوان خۆی داواى دەکات، واتە بۆ نمونە شتێک رودەدات، ئەگەر ناوبژیوان گومانی هەبوو داواى دەکات، یان ناوبژیوانی لا گومانی هەبوو پێی ئەڵێت شتێکی وا بوە ئەویش داوا لەسەرو خۆیەوە ئەکات ڤیدیۆکەى بۆ لێبدەنەوە
لەسەدا 30 ەکەى تر ئەگەر شتێکی وازح رویدا و ناوبژیوان نەیبینی، ئۆفسایدێکی وازح، کارتێکی سوری وازح، بەردەست کەوتنێکی وازح ، گۆڵێکی وازح و ناوبژیوان نەیبینی ئەوانەى سەرەوە پێی ئەڵێن کە ئەو شتە رویداوە و سەیری دیمەنەکە بکەرەوە


‌‌‌
6/21/2018 8:52:07 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو