هەواڵ

ئاسایشی ڕاپەرین: چوار کەسمان بە حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە


بزاڤـ: 

ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگەیاند: چوار کەسیان بە حەبی بھۆشەرەوە دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە ھەزار و  ٣٨٨ پارچە حەبیان پێ بووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین ئاماژەی بە ئەوە کرد، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەیتەکەیان و بەشی مادەی ھۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست لە نزیک گوندی ھیزۆپ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لە ناو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا چوار کەسیان بە حەبی ھۆشبەرەوە دەستگیرکردووە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو چوار کەس ھەزار و ٣٨٨ پارچەی حەبی (ترامادۆڵ)پان پێ بووە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بە پێی مادەی ١٤ی مخدرات ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.




‌‌‌
6/21/2018 1:26:11 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ