پۆلیسی سلێمانی: بتڵی غاز بە هاوڵاتییەكدا تەقیەوە و گیانی لەدەستدا
بزاڤ :
پۆلسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵی غازدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بریندار بوو.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، بەیانی ئەمڕۆ ٢١/٦/٢٠١٨ هاوڵاتییەک لە کاتی تێكردنەوەی غازدا بتڵێک پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا .
ڕونیشکراوەتەوە، هاوڵاتییەکە ناوی ( نەژاد كەریم مەحمود )ە، ٣٠ ساڵ تەمەنێتی و دانیشتووی قەزای سەیدسادقە، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.
|