هەواڵ

وه‌زیری‌ پێشووی‌ دارایی حکومەتی هه‌رێم كۆچی‌ دوایی كرد


بزاڤ :

میدیای  فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری‌ سلێمانی‌ بایز سه‌عید محه‌مه‌د تاڵه‌بانی وه‌زیری‌ دارایی له ‌كابینه‌ی‌ پێنجه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا كۆچی‌ دوایی كرد.

ئەوەشی ڕاگەیاند، ناوبراو دوایی ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.

بایز سەعید محەمەد تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٤٤ لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بووە. 

بەشداری دوانزە خولی کردووە تایبەت بە کاروباری دارایی و ئابوری لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم.

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی چاودێری دارایی بۆ ماوەی شەش ساڵ سەرۆکایەتی کردووە.

وەک وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٢ دەست بەکاربووە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ پۆستی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە هەتا ساڵی ٢٠١٣.  

کادری پێشکەووتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە دواین پۆستیشی ئەندامی نوسینگەی دارایی و بەرپرسی لیژنەی چاودێری بووە.


‌‌‌
6/21/2018 1:22:14 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ