هەواڵ

دادگای باڵای فیدرالی عیراق بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دا


بزاڤ :

بەیانی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدرالی عیراق بڕیاری كۆتایی دا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و سێیەم هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

دانیشتنەكەی‌ دادگای فیدرالی عیراق تایبەت بەتانەكان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن بو، تێیدا پێداچونەوەی بۆ تانەی سێ لایەن كرد، كە لەلایەن هەریەك لە فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە تۆماركرابون.

لە دانیشتنەكەدا، مادەی سێیەمی هەموارەكە، كە تایبەت بو بە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و مەرجداری ئاوارەكان و هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستاندا، رەتكرایەوە.

هەروەها دادگای فیدرالی جەختیكردەوە لەوەی هەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست دەستورییە و هەمواری یاسای هەڵبژاردنیش لەلایەن پەرلەمانەوە دەستورییە.

ئەوەش راگەیەندرا ، تا خولی نوێی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەكات، ئەم خولەی ئێستا دەسەڵاتی دەركردنی یاسای هەیە.


‌‌‌
6/21/2018 11:28:16 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ