هەواڵ

كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی: هاتنى هه‌ر هێزێك بۆ كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌


بزاڤ :


بورهان مه‌زهه‌ر عاسى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى عه‌ره‌بى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك هاتنى هه‌ر هێزێك بۆ پارێزگاكه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌شڵێت: پێشمه‌رگه‌و ئاسایشى كوردى به‌شى خۆیان ته‌جروبه‌یان هه‌بوو له‌كه‌ركوك.

بورهان مه‌زهه‌ر، به‌ ماڵپه‌ڕى "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ى وتووه‌: دواى سه‌پاندنى یاسا ئه‌من و ئاسایش بۆ كه‌ركوك گه‌ڕایه‌وه‌، هه‌ندێك جاریش به‌هه‌ڵه‌ رووداوى نه‌خوازراو رووده‌ده‌ن، وه‌ك كوژانى ژنێك له‌شاره‌كه‌.

وتیشى: پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك داواده‌كات كه‌ رێگه‌ نه‌درێت ئه‌و رووداوه‌ بێته‌ هۆى دروستبوونى فیتنه‌و ئاژاوه‌ له‌پارێزگاكه‌و له‌ئێستادا پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى رازییه‌ به‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ى بوونیان هه‌یه‌و حكومه‌تى عێراقیش ئاسایش و ئارامى سه‌رجه‌م دانیشتوانى كه‌ركوك ده‌پارێزێت.

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى عه‌ره‌بى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، باس له‌وه‌شده‌كات: ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ى كوردى به‌شى خۆیان ته‌جروبه‌یان هه‌بوو له‌كه‌ركوك، بۆیه‌ پێویسته‌ بارودۆخى ئێستا وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه‌و هاتنى هه‌ر هێزێكى تر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌هۆى ئه‌و كێشه‌ ئه‌منیانه‌ى له‌شاره‌كه‌ رووده‌ده‌ن داوا ده‌كرێت كه‌ ژوورێكى پرۆسه‌كان دورست بكرێت كه‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌شى تێدابێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌.

‌‌‌
6/21/2018 9:23:54 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ