وەرزش

ئێران بە ئیسپانیا دۆڕا



بزاڤ : توانا سیوەیلی

ئەمڕۆ لە کۆمەڵەی دووەم یاری نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئێران ئەنجام درا و ئیسپانیا بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە .

لە یارییەکەی بەهێزدا بە فیکەی نوبژیوان ئەندرێ کۆنها دەستی پێ کردوو هەردوو هەڵبژارده زۆر بە بەهێزی دەرکەوتن و تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە خولەکی 54 لە ڕێی دیگۆ کۆستا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد و هەڵبژاردەی ئێران گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام ناوبژیوان هەژماری نەکرد و بەو تاکە هەڵبژاردەی ئیسپانیا 3 خاڵی گرنگی بەدەست هێنا .

لە کۆمەڵەی دووەمدا پورتوگال و ئیسپانیا یەکی 4 خاڵیان هەیە و ئێران 3 خاڵی هەیە و مەغربیش هیچ خاڵێکی کۆنەکردۆتەوە .


‌‌‌
6/20/2018 11:45:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ