راپۆرت

لەبەرامبەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا پەرلەمانی کوردستان لە سوڕی متبوون دایە


بزاڤـ: ھۆشیار جەمال


بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی ناڕەزایەتییەکانی باشوور کە لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٥، ژمارەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستاندا (٣٢٣٥) ئەفسەر و سەرباز و ژەندرمەی سوپای تورکیایە لەگەڵ چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی کە مێژووی بەشێک لەم ‌ھێزانە لە ھەرێمی کوردستان دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی شەری ناوخۆی نێوان یەکێتی وپارتی لە ساڵانی (١٩٩٤-١٩٩٧) کەبوون بە بە شێک لەململانێ نێوان ئەو دووحزبەی ھەرێمی کوردستان،لە بە رژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەژداریان کردوە ودواترنە گەڕاونەتەوە.

بەشیکی تری ھێزەکانی  سوپای تورکیا لە کاتی شەری داعش دا بە بیانووی بەژداری شەری دژ بە داعش وئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵ ھاتە ناوخاکی ھەرێمی کوردستان.

ئەگەر چی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆشنبیران و ئەو کۆمەل و گروپانەی ھاوسۆزی پەکەکەن لە ھەرێم چەندین خۆپیشاندان وکەمپین و بە ھەزاران ئیمزا کۆکراوەتەوە لایەکە نێودەوڵەتیەکانی و ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاگادارکراوەتەوە  بۆدەرکردنی ئەم ھیزانە لە خاکی ھەرێم بە ڵام نە ک سودی نە بوو، بە ڵکو لە چەند مانگی ڕابردوودا جوڵەو لە شکرکێشی ئەم ھێزانە زۆرزیادی کرد لە ناوجەرگەی خاکی ھەرێمی کوردستان.


ماوەی چەند مانگێکە سوپای تورکیا بە دەیان کیلۆمەتر لەشکرکێشی سەربازی و سنور بەزاندنی وە بۆ نێو خاکی ھەرێم لەناوچەی برادۆست ،ولەمانگی ڕەمەزانیشدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا چوونەتە نێو گوندێکی باشووری کوردستان لە سنووری سۆران.بەناویگوندی بەرمیزە  سوپای تورکیا لەو ناوچانە بەدەیان خاڵی سەربازی دروستکردوە و تا ئێستاش حکومەتی ھەرێم وپەرلەمانی کوردستان ھیچ ھەڵوێستێکی ڕوونیان نیە لەوبارەیەوە نیە.وتەنانەت پەرلەمانی کوردستان تائیستا ھیچ کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەوپرسە ئەنجام نە داوە،و لە سوڕی متبوونی خۆیدایە.

ھێزەکان ئامادەکاری دەکەن بۆھێرشکردنێکی زۆر فراوانە  سەر چیای قەندیل کەناوچەی ژێردەسەڵاتی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)یە.

لە ئیستادا ڕۆژانە لە ڕێگەی فرۆکە و تۆپبارانەوە ھێرش بۆ ناوچە جیاجیا کان بە ردەوامە، ھاوڵاتیانیش زەردە مەندی یەکەم بوون، تائێستا چونکە نیشتە جێی ئەو ناوچانەن.





"بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆکایەتی پەرلەمان لەئێستادا نەیویستوە کۆبونەوەیەکی تایبەت بەومەسەلەیە بکات ، تەنانەت بەیاننامەو ڕاگەیەنراوێکیشی دژی ئەو لەشکرکێشی وسنوربەزاندنە دەرناکات".


عەبدولڕەحمان عەلی، بڕیاردەری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانیکی دا بۆ بزاڤ ڕایگەیاند:" جگەلەوەی داواکراوە پەرلەمان کۆبیتەوە ، بەڵام پێویست بوو سەرۆکایەتی ئەم پەرلەمانە بێ داواکاریش خۆی بانگەوازی دانیشتنێکی نائاسایی بکردایە چونکە خۆیان دەتوانن ئەو کارە بکەم لەدوای دەستپێکردنەوەی خولی گرێدانی بەھارە لە ٦-٥-۲۰۱۸ تائێستا لەگەڵ ئەو ھەموو ڕوداووپێشھاتانە تەنھا نیوکاتژمێر کۆبونەوەکراوە ئەویش بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە.

ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی :"بۆیە پەرلەمان لەئێستادا نەیتوانیوە لەئاست ئەو ھەموو ڕوداووپێشھاتانە بێت کەڕوودەدەن وبەردەوامیشە لەگرنگترین ڕوداویش ھاتنەنێو خاکی ھەرێم وسنوربەزاندن تۆپباران وبۆردومانکردنی خاک وخەڵکی باشورە.
ئاماژەشی کرد بەوەی :''وە پێویست بوو لانی کەم ئەم پەرلەمانە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی بانگھێشت بکردایە بۆ ئەوەی حکومەت پابەندبکات بە بڕیاری ژمارە ۳۷ ی پەرلەمانی کوردستان کەلەساڵی ۲۰۰۳ وە دەریکردوە بۆ جێھێشتنی بنکەو بارەگا سەربازییەکانی تورکیا کەلەو کاتەدا بەناوی ھێزی ئاشتی پارێزەوە ھاتبوونە ھەرێم، .بەڵام نەحکومەت کاری بەبڕیارەکەی پەرلەمانکرد ، نەپەرلەمانیش توانی حکومەت بۆ ھەمان مەبەست بانگھێشتی پەرلەمان بکات. 

سەرۆکایەتی پەرلەمان لەئێستادا نەیویستوە کۆبونەوەیەکی تایبەت بەومەسەلەیە بکات ، تەنانەت بەیاننامەو ڕاگەیەنراوێکیشی دژی ئەو لەشکرکێشی وسنوربەزاندنە دەرناکات کە خواستی پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی ئێستا زۆرلێکدورن وسەرۆکایەتی پابەندنەبوە بەداواکاری وخواستی پەرلەمانتاران بۆکۆبونەوە کەئەمەش لادانە لەوپەیڕەوەی کەپەرلەمان کاری پێدەکات.

ئاشکراشی کرد وەحکومەتیش فزەی لەخۆی بڕیوەوبەوشەو ڕستەیەکیش ناڕەزایی دەرنەبڕیوە لەسەر لەشکرکێشیەکانی دەوڵەتی تورکیا.



سەبارەت بەوەی ھۆکاری بێدەنگی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە وەھا پرسێکی گرنگ دا وتی :'' دەکرێت لەخۆیان بپرسی ، بەڵام پێم وایە ئەم سەرۆکایەتیەی نەیتوانیوە لەئاستی بەرپرسیارێتیدا بن لەبەرامبەر ئەو دۆخە نادیارەی ئێستا ، ئەمەجگەلەوەی کەلەئێستادا سەرۆکایەتی پەرلەمان پێکھاتەکەی لەیەکێتی وپارتین و داواکاری وخواستی فراکسیۆنەکانی تر بۆکۆبونەوەنائاسایی لەبەرچاوناگرن ،ھەرچەندە ڕەنگە لەنێو پەرلەمانتارانی ئەوانیشدا خواستی کۆبونەوەی لەوشێوەیە ھەبێت بەڵام دیدوتێڕوانینی سەرۆکایەتی جیاوازە."

ھەروەھا ئەم سەرۆکایەتیە دەبوایە لەبەرامبەر ئەو ھەموو ڕوداووپێشھاتانەی لەم ماوەکەمەدا ڕویاندا ھەفتەی لانی کەم سێ دانیشتنی بکردایە بەڵام سەیرە سەرۆکایەتی بێدەنگە لەئاست ڕوداوەکانی سنوربەزاندن ، گرتنەوەی ئاولەلایەن تورکیاو ئێران ، ئەوھەموو ساختەکارییەی لەھەڵبژاردنەکاندا ڕویاندا جگەلەو قەیران وتەنگەژەی کەبەرۆکی خاک وخەڵکی کوردستانیان گرتوە.

 ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی"دوو حیزبی دەسەڵاتدارە کەی هەرێم لە ئاستی بەرپرسیارێتی وڵات و خاکپارێزی و نیشتیمان پەروەریدا نیین... ئەوان ھەر کات بەرژەوەندییەکانیان ویستبێتی بوونەتە سووری بەرلەشکری وڵاتانی دەوروپشت و تەنانەت بەعسیش".


د.فاتیح سەنگاوی-توێژەر و مامۆستای زانکۆ و راوێژکاری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ بزاڤ لێدوانی دا و وتی: شکرکێشی سوپایی ھەر وڵاتێک بۆ نێوخاکی وڵاتێکیتر دەست وەردانە لە کاروباری ناوخۆیی  و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان رێ پێدراو نییە و قەدەغەیە، بەڵام پێش ئەوە دەبێت بپرسین بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق بووەتە جێگەی تەراتێنی ھێزە دەرەکییەکان؟! بۆ ئەو ھێزانە ئەو کارە بەمافی خۆیان دەزانن یان دەتوانن پەنای بۆ بەرن؟ بۆ پێش ھەرێم عێراق لەسەروەری دەدرێت کەچی نایەتە دەنگ؟ بۆ وەک دەڵێن لەلایەن عێراقەوە رێگە دراوە بەو ھاتنە ناوەوە؟ لانی کەمی بەرپرسیارێتی حکومەت و پەڕلەمان نارازایی دەربڕینە لە ئاست دەست وەردانە دەرەکییەکان کە وەک پێویست پێی ھەڵناسن ... بەڵام پێش ھەموو شت ئاماژەیە بۆ لاوازی ئەو کیانەی پێی دەوترێت وڵاتی عێراق.

ھەروەھا وتی :"دوو حیزبی دەسەڵاتدارە لە ئاستی بەرپرسیارێتی وڵات و خاکپارێزی و نیشتیمان پەروەریدا نیین... ئەوان ھەر کات بەرژەوەندییەکانیان ویستبێتی بوونەتە سووری بەرلەشکری وڵاتانی دەوروپشت و تەنانەت بەعسیش بۆیە چاوەڕێی ھیچ ھەڵوێستێکی لێپرسراوانەیان لێناکرێت مەگەر بەرژەوەندییەکی خۆیان لە ئارادا بێت."

وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامیی :"ئەوەی پێویستە دەنگی ھەبێت حکومەتی ناوەندی عێراقە لایەنەکانی دەسەڵاتی ھەرێم ھەریەکەیان پارێزەری بەرژەوەندیە حزبیەکانی خۆیانە لای ئەم دەوڵەتی ھەرێمایەتی یان ئەویتر."


کامیل مەحمود وتەبیژی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆبزاڤ لێدوانیدا ووتی :" بزوتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدایە بەگشتی و پێی وایە کێشەی کورد بەچارەسەری سەربازی و لەشکرکێشی یەکلانابێتەوە، بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورکیا بگەڕێتەوە بۆ ئەو دانووستان و چارەسەرە سیاسییەی لەسەرەتای حوکمی پارتی دادو گەشەپێدانەوە ڕایگەیاندبوو وە کۆتایی بە چارەسەری سەربازی و لەشکرکێشی بھێنێت بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، ھێزە کوردییەکانی ناو ھەرێمیش دۆخی دنیاو ناوچەکەو کوردستانیش بخوێننەوەو ھیچ دەرفەتێک لەدەست نەدەن کە چارەسەری دۆزەکەیان بەئاراستەیەکی ئاشتیانەدا دەبات."

ئاشکراشیکرد:"ئەوەی پێویستە دەنگی ھەبێت حکومەتی ناوەندی عێراقە لایەنەکانی دەسڵات  ھەریەکەیان پارێزەری بەرژەوەندیە حزبیەکانی خۆیانە لای ئەم دەوڵەتی ھەرێمایەتی یان ئەویتر".




کادیریکی یەکێتی:"جێگەی گومانە  کە  ھەست دەکەین لایەنێکی  دیاریکراو دەستی لە سنوور واڵا کردندا ھەبێ بۆ  دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان لەپای ھێشتنەوەو ھەیمەنەی خۆیان و ئەو سیاسەتە نا حەکیمانەی کە لە ڕابردوودا پەیڕەویان کردون، وە بێدەنگی سەرۆکایەتی پەڕلەمانیش جێگەی نیگەرانیە."


ئاسۆ فارس کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر ئەم پرسە بە بزاڤی ڕایگەیاند:"سەبارەت  بە لەشکرکێشیەکانی تورکیا ،بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان خۆتان دەزانن، کە ماوەیەکە تورکیا خۆی سەرقاڵ کردووە بە ناوخۆی ھەرێمی کوردستانەوە بێ گوێدانە سەروەری خاکی عێراق و ھەرێم.وە ھێزەکانی خۆی ناردۆتە ناوچەکە بە بیانووی قەڵاچۆکردنی تێرۆر ، کە لای ھەموان ئاشکرایە  ھێزەکانی پەکەکە وەک ھێزێکی کاریگەر ڕۆڵ و وجودی لە دەڤەرەکەدا ھەیە. تورکیاش بۆ  ئەو مەبەستە  دەیەوێ ھەژمونی خۆی لە ناوچەکدا بسەپێنی و تەراتێنی سەربازی تێدا بکات،بەلەبەرچاوگرتنی باروودۆخی نالەباری سیاسی، ئابووری،ئەمنی .ھەرێمی کوردستان ،کە چەند ساڵێکە  قەیرانی ئابووری و جەنگی داعش و ناکۆکی نێوان لایەنەکان دەرفەتێکی لەبارتری بۆ  پڕۆسەکەی تورکیا و ھاو ئاوازەکانی  فەراھەم کردوە،ئەوەش وایکردوە سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە بشێوێنێ و خەڵکی سڤیلی کوردستان لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان  بکرێنە قوربانی.ئەوە جگە  لە و ترس و ڕاڕایی و  دەرکەوتە سلبی و دەرونیانەی  کە  بۆ  دەڤەرەکەیان چاندوە، زۆر کاتیش زیانی گیانی و مادی و مەعنەوی لێکەوتۆتەوە. "

ئەوکادیرە پێشکەوتووەی یەکێتیی زیاتر دوا وتیشی :"لە لایەکی ترەوە جێگەی گومانە  کە  ھەست دەکەین لایەنێکی  دیاریکراو دەستی لە سنوور واڵا کردندا ھەبێ بۆ  دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان لەپای ھێشتنەوەو ھەیمەنەی خۆیان و ئەو سیاسەتە نا حەکیمانەی کە لە ڕابردوودا پەیڕەویان کردون، وە بێدەنگی سەرۆکایەتی پەڕلەمانیش جێگەی نیگەرانیە، وەھەروەھا  ھاوکات بێدەنگی عێراقیش جێگەی  ھەڵوەستە لەسەرکردن و پرسیارە."




پێویستە لەسەر لایەنەکان و سەرۆکایەتی پەڕلەمان و حکومەتی ھەرێم.،کە ھەڵوێستی جدیان ھەبێ و ھەوڵی ڕاگرتنی ئەو پێشیلکردن و سنوور بەزاندنەی تورکیا بدەن."

ئاماژەشی کرد بەوەی :"ئەوان لە یەکێتی نیشتمانی  کوردستان ئیدانەی  ئەو لەشکرکێشیە دەکەین و پێمان وایە نە لە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێکدایەو نەلەپەرژەوەندی  خودی تورکیا خۆشیدایە،داواجار دەبێ لە ڕێگەی دیالۆگ ئاشتیانە   کێشەی کورد لە تورکیاو تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوین چارەسەر بکرێ،وەک یەکیتی نیشتمانیی  کورستانیش بە درێژایی مێژوو سازشی لەسەر یەک بست خاکی پیرۆزی ھەرێمی کورستان نەکردوەو ناکات، کە  بە ھەر ناوبیانویەک بێ."
 
ئاسۆ فارس وەڵامی ئەولایەنانە شی دایەوە کە دەڵین یەکێتی بێدەنگە وتی :سەبارەت بەولایەنانەی  تۆمەتی  ناڕەوا  بۆ یەکێتی دەکەن،خۆتان ئاگادارن کە سەرانی تورکیا خۆیان یەکێتی بە ھاوکاری پەکەکە  تۆمەتبار دەکەن.

وتی :"ڕوون و ئاشکرایە  یەکێتی بەچاوێکی بەرپرسیارانەو وەک حزبێکی کاریگەر و زیندوو مامەڵەیەکی ھەستیارانە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکات،وە بەستراتیژێکی  نەتەوەیی کە چەندین ساڵە خەباتی لە پێناودا دەکات درێژە  بە ڕەوتی بەرخۆدان و خەبات دەدات،چونکە پرسی ناسێۆنالیستی و یەکڕیزی و ھەماھەنگی نێشتمانی لەم قۆناغەدا لە ئەولەویەتی کارەکانماندا  لە ھەموو ئەرکەکانی ترمان بە گرنگتر دەزانین،پێشتریش لە ڕۆژاوای کوردستان  یەکێتی  لە ڕووی سەربازی و لۆجیستیەوە  بۆ  براکانی لەوێ  ئەوەی سەلماندوە،ئەو لایەنانەش جگە لە تۆمەت و تەخوین کردن شتیکی ئەوتۆ  لە  ئەجێندای کاریاندا نەبوە ،کە ھیچ کات ئەوە نەلە قازانجی پرسی نەتەوەیدایە  وە نە ئاشتەوایی  نیشتیمانیش بەرقەرار دەکات، یەکێتیش بۆ  ئەم قۆناغە  ئەرکە  قورسەکەی دەکەوێتە  ئەستۆ و نەبێدەنگ دەبێ و  نە بێدەنگیشە.بەڵام سیاسەتی  شێنەیی  و  دوور لە دەمارگیری بۆ  ئێستا بە پێویست دەزانین."


تایبەت بە بەشی ڕاپۆرت لە سایتی بزاڤ 



‌‌‌
6/20/2018 8:30:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ