هەواڵ

پشدەر.. شوانێک گیانی لەدەستدا


بزاڤـ: 

گەنجێک کە شوان بووە و لە چیای مامەندە کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی ھەڵشۆ بەرد کەوتۆتە خوارەوەو بەر سەری کەوتووە و دوای بریندار بوونی گیانی لەدەستداوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیندراوێکیدا کەوێنەیەک دەست  بزاڤـ کەوتووە ڕایگەیاند:"پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ شەممە کاتژمێر ١١:١٥ خولەک ھاوڵاتیەک بەناوی ( د . ح . ڕ ) تەمەن ٢٠ ساڵ، دانیشتووی گوندی شێنێ، بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای چارەسەری سەرەتایی بەھۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی."

پۆلیسی ڕاپەرین ئاشکراشی کرد:"بە گوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو شوان بووە و لە چیای مامەندە کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی ھەڵشۆ بەرد کەوتۆتە خوارەوەو بەر سەری کەوتووە و بە ھۆیەشەوە بریندار بووە، دوای بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە."

ئاماژەشی کردوە بەوەی :"پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە."



‌‌‌
6/20/2018 5:43:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ