هەواڵ

ئەبوبەکر ھەڵەدنی بۆ پەرلەمانتارەکانی یەکگرتوو و گۆڕان و کۆمەڵ: کاتی ھەڵوێست وەرگرتنە


بزاڤـ: 

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئیترنابێت پەرلەمانتاران دەستەوستان دانیشن وتەماشاکەر بن یان چاوەڕێی ئیعاز وئاراستەی حزبەکان بن.دەبێت شەڕی ڕاستەقینەی پەرلەمانی ڕابگەیەنین وسنورێک بۆگاڵتە پێکردن بەپەرلەمان وپەرلەمانتاران دابنێین.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی: پەرلەمانتارەکانی یەکگرتوو و گۆڕان و کۆمەڵ وویژدان زیندوەکانی ناو فراکسیۆ نەکانی ترکاتی ھەڵوێست وەرگرتنە".

ڕاشیگەیاندووە: ماوەی ساڵێکە بە حساب پەرلەمان کارا کراوەتەوە(ھەرگیز دەسەڵات پەرلەمانی ئەکتیڤ وکارای نەویستوە وناوێ),کامەیە دەسکەوت ویاسا وبڕیارولێپرسینەوە وچاودێری حکومەت".

دەشڵێت: ئەوە نزیکەی سێ مانگیشە پەرلەمان ھیچ کۆبونەوەیەکی نەکردوە،لەکاتێکدا ئەم ھەموو قەیرانە سیاسی وئابوریە ھەیە،ھەرلە ستەمی پاشەکەوت ودواکەوتنی موچە وەبۆدەستێوەردان ولەشکرکێشی سوپای بێگانە بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان وناشەفافی دۆسیەی نەوت وگرێبەستە گوماناویەکان و لەسەروی ھەمویانەوە ئەتک کردنی دیموکراسی و پەنا بردن بۆدزینی دەنگی ھاوڵاتیانی کوردستان ودەیان قەیرانی کۆمەڵایەتی وئەخلاقی تر".

ووتیشی: ئیترنابێت پەرلەمانتاران دەستەوستان دانیشن وتەماشاکەر بن یان چاوەڕێی ئیعاز وئاراستەی حزبەکان بن.دەبێت شەڕی ڕاستەقینەی پەرلەمانی ڕابگەیەنین وسنورێک بۆگاڵتە پێکردن بەپەرلەمان وپەرلەمانتاران دابنێین،کە نابێت ئەم دۆخەی بەسەر پەرلەمان ھێنراوە قەبوڵ بکرێت،تەنانەت ھاوڵاتی سەراسیمە بوە پە رلەمانمان ماوە وھەیە.


‌‌‌
6/20/2018 1:13:33 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ