هەواڵ

مالیکی هۆشداری دەدات لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی لە عێراق


بزاڤـ: 

سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا ھۆشداری دەدات لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی لە عێراق دوای ٣٠ی حوزەیران.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە، نوری مالیکی، ھەوڵ دەدات تا ھاوپەیمانییەکی گشتگیر لە سوننە و شیعە و کوردەکانی وڵات پێکبھێنێت".

ڕاشیگەیاندووە: ھەر کەس بە زۆرینە باوەڕی ھەیە ھاوپشکی ئێمەیە و ھەر کەس باوەڕی پێی نییە دەتوانێت لە ڕێگەی دیموکراسیانە ڕێکاری ئۆپۆزیسیۆن بوون لەبەر بگرێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئەو کاتەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بە تەواوی ڕانەگەیەندرێت قسەکردن لە ھاوپەیمانییەکان مانایەکی نییە".

ناوبراو نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی دروستبوونی بۆشایی یاسایی لە عێراق لەدوای ٣٠ی ئەم مانگەوە، چونکە ئەگەر تا ئەو کاتە پەرلەمانی نوێ پێکنەھێنرێت ئەوا بۆشایی یاسایی دروستدەبێت".

ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام دوای ناڕەزایی لایەنەکان پەرلەمانی عێراق ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و بڕیاری دا سەرجەم دەنگەکان بە دەست ھەژمار بکرێنەوە.


‌‌‌
6/20/2018 11:46:43 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ