هەواڵ

پۆلیسی هەولێر: لەسەر شکاندنەوە سەر یەکتری بە ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا


بزاڤـ: ئومێد بابان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو کاتژمێر (۱۰)، لەسەر شکاندنەوە سەر یەکتری بە ئۆتۆمبێل دەبێتە کێشە و دەمەقاڵی دواتر کەسێک کوژرا.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤـ نێندراوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاندووە: شەوی ڕابردوو کاتژمێر (۱۰)، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەگەڕەکی کورانی عنکاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت لەسەر شکاندنەوە سەریەکتری بە ئۆتۆمبێل، دەبێتە کێشە و دەمەقاڵی دواتر کێشەکە تەشەنە دەسێنێت و لە ئاکامدا کەسێک دەکوژرێت بەناوی (نبی عزیز احمد)، تەمەن (۲۸) ساڵ".

پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەشی بەوەکردووە، دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ کرد.


‌‌‌
6/20/2018 11:22:40 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ