هەواڵ

برادۆست... بەهۆی بۆردومانی توركیاوە ئاگر لە پوش و پاوان كەوتۆتەوە


بزاڤ :


شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی برادۆستی قەزای سۆرانیان كرد و بەوتەی قائیمقامی سۆرانیش ئاگر كەوتۆتەوە و تائێستا پوش و پاوانی ناوچەكە دەسوتێت.

لەبارەی دۆخی ناوچەكەیانەوە، كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران بۆ رادیۆ نەوا  ڕایگەیاندووە "شەوی رابردو كاتژمێر 10:30 بۆ 11:00 فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی كێوەكانی دەوروبەری برادۆستیان كرد و كێوی دیل و خواكوركی گرتەوە.

وتیشی "بەهۆی بۆردومانەكەوە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەكە ئاگری گرتوە و تائێستاش دەسوتێت.

قائیمقامی سۆران لەلێدوانەكەیدا ئەوەی رونكردەوە، ئەو شەڕەی هەیە زیان بە ژینگەی ناوچەكە دەگەیەنێت و ئەو دوكەڵ و بۆنی باروتەی هەیە ئەو مێشانە لەناودەبات كە هاووڵاتیان بۆ هەنگوین بەخێویان دەكەن، ساڵی رابردوش زیانێكی زۆر بەر ناوچەكە كەوت و ئەمساڵ زیانەكان زیاتر دەبن.

‌‌‌
6/20/2018 11:21:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ