هەواڵ

بەرپرسێکی گۆڕان: پێشوازی لە ھیچ شاندێکی پارتی و یەکێتی ناکەین تا ئەنجامی ھەڵبژاردن یەکلایی نەبێتەوە


بزاڤـ: 

سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت" پێشوازی لە ھیچ شاندێکی پارتی و یەکێتی ناکەین تا ئەنجامی ھەڵبژاردن یەکلایی نەبێتەوە، ھەر لەبەرئەوەی ساختەکارییان لێکردین ئامادەنەبوین لەگەڵیان بچینە بەغدا.

جەمال حاجی محەمەد، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ھەڵوێستێکی بزوتنەوەکەیانی بۆ دەنگی ئەمریکا رونکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: پێشوازی لە ھیچ شاندێکی پارتی و یەکێتی ناکەین تا ئەنجامی ھەڵبژاردن یەکلایی نەبێتەوە، ھەر لەبەرئەوەی ساختەکارییان لێکردین ئامادەنەبوین لەگەڵیان بچینە بەغدا، چونکە ناکرێت ھەموو جارێک بەناوی یەکڕیزیەوە دەست بخەنە بینەقاقای خۆت و حزبەکەت".

باسی لەوەشکردوە، یەکێتی داوای کۆبونەوە و سەردانیان کردوە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان مەرجی دەرکردنی بەیاننامەیەکی ناڕەزایی لەسەر ھێرشکردنەسەر گردەکە بۆ یەکێتی داناوە دواتر لەگەڵیان کۆدەبینەوە.".

ھەروەھا دەربارەی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلولی داھاتو وتویەتی" لەھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستانیش ساختەکاریمان لێدەکرێت، بەس بەمشێوازەی ئەمجارە نابێت. 


‌‌‌
6/20/2018 10:21:27 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ