هەواڵ

به‌شداری ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ نیوه‌ كه‌متر بوه‌


بزاڤـ: 

پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانی تورکیا، کە لە ٦٠ وڵات بەڕێوەچو، دوێنێ سێشەممە کۆتایی ھات و رێژەی بەشداریش لە نیوە کەمتر بوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ٥٥٩ سندوقی دەنگدان لەو ٦٠ وڵاتەدا دانراوە، لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا پرۆسەی دەنگدان ١٣ رۆژ بەردەوام بوە".

ھەروەھا ئاماژە بەوەکراوە، بەراورد بە ھەڵبژاردنەکانی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ و ریفراندۆمی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧، رێژەی بەشداری لەم ھەڵبژاردنەدا زیادیکردوە و گەیشتۆتە ٤٨%، بەو پێیەش لە کۆی سێ ملیۆن و ٤٧ ھەزار و ٣٢٣ دەنگدەر، تەنھا ملیۆنێک و ٤٨٦ ھەزار و ٤٠٨ دەنگدەر بەشداریان لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا کردوە.


‌‌‌
6/20/2018 9:48:14 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ