هەواڵ

ئەندامانی باندێكی گەورەی دزی لە هەولێر دەستگیركران


بزاڤ :


ئێوارەی دوێنێ پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەندامانی باندێكی گەورەی دزیكردنی راگەیاند، كە لە سێ تۆمەتبار پێكهاتون و دانیان بەچەندین تاوانی دزیكردندا ناوە.

لەوبارەیەوە موقەدەمی پۆلیس هەیسەم جەرجیس ئەفسەری نووسینگەی راستی، بە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێری راگەیاندوە، دوای تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری هەولێر، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رووداوەكان كردۆتەوەو دوای بەدواداچوونی ورد، توانراوە ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرا بكرێن و لە بۆسەیەكدا دەستگیریان بكەن.

ئاشكراشیكردوە، تۆمەتباران دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە شەش تاوانی دزیكردن لە گەڕەكەكانی "ئاوێنەی شار، ژیان، رۆشنبیری، دارەتو و پێنجی حەسارۆكان.

هەیسەم جەرجیس ئەفسەری پۆلیسی نوسینگەی راستی راشیگەیاندووە، كاڵا دزراوەكان بریتیبون لە "زێڕ و مۆبایل و چەك و كەلوپەلی دیكە"، تۆمەتبارانیش پەڕاویان بۆ رێكخراوەو رەوانەی بەردەم دادوەر كراون.

‌‌‌
6/20/2018 9:45:08 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو