هەواڵ

گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا



بزاڤ:

ئەمڕۆ ١٩-٦-٢٠١٨ ، لە شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازە کەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەینداوێکیدا کەوینەیەکی بۆ بزاڤ نێردراوە ڕایگەیاند:"دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا ."

ئاشکراشی کرد:"لە ئێستاشدا لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە ."

وتیشی :"گەنجەکە ناوی ( م ، س ، ڕ ) ە و لەدایکبوی ١٩٩٠ یەو دانیشتوی شارۆچکەی ھەڵەبجەی تازەیە و پیشەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتنە . بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس ئەو گەنجە لە ڕێگەی فیشەکەوە بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە ."



‌‌‌
6/19/2018 8:18:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ