هەواڵ

تەندروستی ڕاپەڕین: لەماوەی سێ ڕۆژدا٨٥٠کەس سەردانی نەخۆشخانە یان کردوە


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:  لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیدا ٨٥٠کەس سەردانی نەخۆشخانە یان کردووە.

 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەینداوێی داکەوێنەیەکی دەست بزاڤـ کەوتووە ئاماری سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ڕایگەیاند: لەماوەی سێ رۆژی جەژن داخڵبوون و سەردانی فریاکەوتن و بریندارو لەدایکبون و نەشتەرگەری ، لەسنوڕی تەندروستی راپەرین بەم شێوەیە بووە:

.١_سەردانی فریاگوزاری و (فریاکەوتن)نزیکەی ٨٥٠کەس
٢-داخڵبوون لەناو نەخۆشخانەکان و مانەوەی نەخۆش ٣٥٠ھاولاتی.

٣-لەدایکبوون ٣٣مناڵ لەدایکبوو، ١٦کور،١٧کچ
٤-نەشتەرگەری ٣٣نەشتەرگەری جۆراو جۆرکراوە.

٥-برینداربوون زیاتر لە٢٠حاڵەت (سوتاوی،فیشەک،چەقۆ،گازی سەگ،شەرکردن).
٦-پێودانی دووپشک١٠حاڵەت بووە.


‌‌‌
6/19/2018 1:06:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ