وەرزش

ئینگلتەر بە زەحمەت لە تونسی بردەوە



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە یارییەکانی مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا لە کۆمەڵەی حەوتەم هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوو بە یەک لە تونسی بردەوە .

لە تایمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 11 کاپتنی هەڵبژاردەکە هاری کین گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد و یارییەکە ئاستێکی بەرزی خۆیەوە بینی و لەخولەکی 35 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ تونس هەژمار و فەرجانی ساسی بەسەرکەوتوانە جێ بەجێی کردوو یارییەکەی بردەوە خاڵی دەست پێک .

لە تایمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە لە هەوڵدا بوون بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن له کۆتا خولەکەکان و له خولەکی 91 هاری کین گۆڵی دووەمی بە لێدانی سەر تۆمار کردوو سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەست هێنا .

بەم بردنەوەیه هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی 3 خاڵی گرنگی بەدەست بهێنێت .


‌‌‌
6/19/2018 12:14:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ