هەواڵ

ترامپ : نابێت هیچ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌مریكادا هه‌بێت


بزاڤ :


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، درێژه‌ی به‌ هه‌ڵوێستی توندی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌ دێنه‌ ئه‌مریكا دا و وتی: "هیچ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران نابێت له‌ ئه‌مریكا هه‌بێت.

دۆناڵد ترامپ له‌ كۆشكی سپی له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیدار به‌ په‌ناخوازان وتارێكی پێشكه‌ش كردو به‌رگری له‌ سیاسه‌تی توندی ئیداره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر په‌ناخوازان دووپاتكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ی نییه‌ په‌نابه‌رانی نایاسایی وه‌ربگرێت. 

وتیشی: "هیچ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌مریكا نابێت، هاوكات دامه‌زراوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیش نابێت، سه‌یری ئه‌ورووپا و شوێنه‌كانی دیكه‌ بكه‌ن چی به‌سه‌ر هاتووه‌. رێگه‌ ناده‌ین ئه‌مه‌ له‌ ئه‌مریكا دووباره‌ ببێته‌وه‌.

ترامپ ئاشكراشیكرد كه‌ هه‌ر وڵاتێك نه‌توانێ سنووره‌كانی خۆی كۆنترۆڵ بكات ئه‌وا نابێته‌ وڵات.


‌‌‌
6/19/2018 9:41:59 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ