هەواڵ

گه‌رمیان... ژنێك خۆی كوشت


بزاڤـ: 

به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌وه‌ ژنێك له‌ گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستداو به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی خۆی كوشتووه‌.


عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ ژنێكی له‌دایكبووی ساڵی 1979 براوه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو".

ووتيشى: به‌وته‌ی كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ ، دانیشتووی ناحییه‌ی كۆڵه‌جۆیه‌و خۆی كووشتووه‌. هاوكات مێرده‌كه‌ی به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌رچۆنێتی و هۆكاری روداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌.
.

‌‌‌
6/19/2018 9:10:46 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو