هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی: روداوی هاتوچۆ لە جەژنی ئەمساڵدا كەمبۆتەوە


بزاڤ:


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری روداو و قوربانیەكانی رۆژانی جەژنی رەمەزان ئاشكرا دەكات و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكەش دەڵێت "روداوەكان  بەراورد بەساڵانی رابردو كەمبونەتەوە.

ئەمڕۆ (دووشەممە) رائید كاروان محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایكرد، لە رۆژانی جەژندا نۆ روداوی هاتوچۆ تۆماركراون و لە ئەنجامی ئەو روداوانەش تەنها 11 هاووڵاتی برینداربون و هیچ گیان لە دەستدانێكی لێنەكەوتۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو پلانەی پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانیەوە دارێژڕابو لە دانانی كامێرا و دابەشكردنی مەفرەزەكان بەكاركردنی تیمەكانی فڕۆكەوانی و بڵاوەپێكردنی كارمەندان و مەفرەزەكان لە ناوچە گەشتیاریەكاندا، پلانەكە سەركەوتو بوە.

رائید كاروان ئاماژەی بەوەشكرد بەراورد بە ساڵانی رابردو و بۆنەكانی پێشو، روداوەكانی هاتوچۆ بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیانكردوە.

‌‌‌
6/18/2018 12:52:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ