هەواڵ

پۆلیسی ڕاپەڕین: بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سێ هاوڵاتی بریندار بوون


بزاڤ :


بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە شاری ڕانیە سێ هاوڵاتی بە گولـلە بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ بریندار گەیەندراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوەکانی ( و.ع.ا) تەمەن ۳۸ ساڵ پیشەی کاسب و دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزی ڕانیە و برینداری دووەم ( ڕ،م،ع ) تەمەن ۱۷ ساڵ پیشەی خوێندکار و دانیشتووی هەمان شوێن کە هەردوکیان مام و برازای یەکترن و برینداری سێیەم کە دراوسێی مام و برازاکەیە بەناوی ( ع،ت،ا ) تەمەنی ( ٥۳ ) ساڵ لە ڕەگەزی مێ".

ڕوونیشیکردەوە ڕووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان، مام وبرازاکە بە چەکی کڵاشینکۆف و دەمانچە تەقەیان لە یەکتر کردووە و یەکتریان بریندار کردووە  و لەو نێوەندەشدا هاوڵاتی ( ع،ت،ا ) بەهۆی شەڕی نێوان هەردوو مام و برازاکە بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەش کرووە، بریندارەکان لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ئەوەشی خستووەتەڕوو، پەڕاوی  لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و مام و برازاکەش دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا کە ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوانیان بووە.

ڕاشیگەیاندووە، دادوەر بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی هەردوو تۆمەتبارانی بریندار ( و،ع،ا ) و ( ر،م،ع )بەپێی ماددەی یاسایی ( ٤١٣ ) لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


‌‌‌
6/18/2018 12:50:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ