هەواڵ

کەش و هەوا ی ئەمرۆ سبەینێ


بزاڤ :



بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زیادبوونی خێرایی با لەم چەند ڕۆژەدا دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە هەندێک ناوچە.

 بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٨ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٥ پلە بە ٢٣ پلە دەبێت، دهۆک ٣٥ بە ٢١ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٤ پلە بە ٢٢ پلە دەبێت، دهۆک ٣٦ بە ٢٠ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٨ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.


‌‌‌
6/18/2018 12:47:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ