هەواڵ

ده‌میرتاش: 20 ساڵیش له‌ زیندان بم سه‌ری خۆم بۆ زوڵم دانانه‌وێنم


بزاڤ :

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی  پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا ، له‌ زیندانه‌وه‌ به‌ دیمه‌ن په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كرد و وتی:
نه‌ك ته‌نیا 20 مانگ، ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له‌ زینداندا بمێنمه‌وه‌، سه‌رم بۆ زوڵم دانانه‌وێنم.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه‌ له‌ زیندانی ئه‌دیرنه‌ به‌ند كراوه‌، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا‌ له‌ رێی كه‌ناڵی TRT Haberی توركی، په‌یامێكی ده‌نگ و ڕه‌نگی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش وتی: "هۆكاری بوونی من لێره‌، ترسی ئاكه‌په‌یه‌ له‌ من، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، درۆ ده‌كه‌ن، هیچ گومانێكم نییه‌ كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌رده‌م دادوه‌ر ئازاد ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌م بێ یاساییه‌ ته‌نیا به‌ منه‌وه‌ سنووردار بوایه‌، نه‌مده‌كرد به‌ ڕۆژه‌ڤ، حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ به‌ خۆشگوزه‌رانی له‌ كۆشكدا ڕۆژه‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات، من نه‌ك ته‌نیا 20 مانگ، ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له‌ زیندان بمێنمه‌وه‌، سه‌ری خۆم بۆ زوڵم دانانه‌وێنم. هه‌ر كاتێك ئێوه‌ ئازاد بوون، منیش ئازاد ده‌بم.

‌‌‌
6/18/2018 8:54:55 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو