هەواڵ

ئەیاد عەلاوی : کۆبوونەوەکەی سبەینێ کورد بەژدارە


بزاڤ :


ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی سەبارەت بە دەستەواژەی "فەزای نیشتیمانی" ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە و بەشداریکردنی کورد و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی قەراری عێراقی لە دەسەڵاتی دەوڵەتدا دووپاتکردەوە.

عەلاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی ١٧ی حوزەیران ڕایگەیاند "لەم ماوەیەکی ڕابردوودا لێدوان زۆرە و قسەی زۆریش دەکرێت سەبارەت بە دەستەواژەی فەزای نیشتیمانی و ئاگاداربوون لێی، ئیمە لە هاوپەیمانی نیشتیمانی جەختدەکەینەوە لەوەی کە ئەم دەستەواژەیە بە واتای مامەڵەکردنە لەگەڵ زۆربەی هێزە سیاسییە سەرەکی و سەرکەوتووەکان و ئەوانەش کە سەرنەکەوتوون".

ئاماژەی بەوەشکردووەن ئەوان سوورن لەسەر جەختکردنەوە لە بەشداری و ئامادەبوونی کورد لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی قەرار لەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە دووشەممە ئەنجام بدرێت لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون و فەتح و حیکمە و نەسر.

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا جەختیکردووەتەوە لەوەی پێویستە هەر کۆبوونەوەیەکی هێزە سیاسییەکان کە دەکرێت، کارنامەیەکی روون و ئاشکرا لە خۆ بگرێت بەگوێرەی بەرنامەیەکی فراوان و ورد، لە پێناو ودیهێنانی ئامانجە خوازراوەکان".

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد، دوای پشووی جەژن کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵای هێزە سیاسییەکان بکرێت، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.


‌‌‌
6/18/2018 8:51:51 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ