هەواڵ

گەرمیان :لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بریندار بوون


بزاڤ :

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار- سلێمانی پێنج کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە سەر ڕێگای کەلار- سلێمانی بەرامبەر کەمپی زانکۆی گەرمیان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (نیسان دەبڵ و گلایزەر بلایمۆث) ڕوویداوە و لە ئاکامدا پێنج کەس بریندار بوون کە هەموویان لە نەتەوەی عەرەبن.

ڕوونیشیکردەوە، ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڕاستەی سلێمانی ڕۆیشتوون و ئۆتۆمبێلی جۆری گلایزەر کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە دواوە خۆی کێشاوە بە دەبڵ نیسانەکەدا کە سێ سەرنشینی تێدابووە و پاشان دەبڵەکە وەرگەڕاوە و بەوهۆیەشەوە  هەر سێ سەرنشینەکە بریندار بوون، هەروەک دوو سەرنشینی گلایزەرەکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراون.



‌‌‌
6/17/2018 1:56:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ