هەواڵ

رواندوز : كچ و كوڕێك له‌ روباردا خنكان


بزاڤ :

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی رواندوز له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17-6 له‌ روباری گوندی به‌رسیرین دوو گه‌نج خنكاون. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، كچێكی خه‌ڵكی پارێزگای به‌غدا له‌ دایكبوی ساڵی  1980 ده‌كه‌وێته‌ ناو روبار و بۆ ده‌ربازكردنی، گه‌نجێكی خه‌ڵكی گوندی به‌رسیرین له‌دایكبوی ساڵی 1998 ده‌یه‌وێت له‌ خنكان رزگاری بكات، به‌ڵام به‌هۆی توند خۆگرتنی كچه‌كه‌ به‌ كوڕه‌كه‌وه‌، هه‌ردوكیان خنكاون.

ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌، دوای گه‌یشتنی تیمی رزگاركردن و تیمی مه‌له‌وانی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی رواندوز و به‌ هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، توانرا ته‌رمی كچه‌كه‌ له‌ روباردا ده‌ربهێننه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی بكه‌ن له‌ سۆران، گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی كوڕه‌كه‌شدا به‌رده‌وامه‌.


‌‌‌
6/17/2018 1:36:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ