کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
بزاڤ :
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٧ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٥ پلە بە ٢٢ پلە دەبێت، دهۆک ٣٤ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٠ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٦ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٤ پلە بە ٢١ پلە دەبێت، دهۆک ٣٣ بە ٢١ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٩ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.
|