هەواڵ

پرۆسه‌ی ده‌نگدانی توركیا له‌ هه‌رێم ده‌ستی پێكرد


بزاڤ :


كاتژمێر 9:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-6-2018،  له‌ كۆنسۆڵخانه‌ی گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر، پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌ستی پێكرد.

هاكان كاراچای كۆنسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێم،وتی: " پڕۆسه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تا كاتژمێر 9:00ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و داوا له‌ هاووڵاتییانی توركیا له‌ هه‌رێم ده‌كه‌ین كه‌ سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنییان له‌ پڕۆسه‌كه‌.

هاكان كاراچای وتیشی: "له‌ هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 500 هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و هیوادارین هه‌موویان به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

24ی ئه‌م مانگه‌ ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


‌‌‌
6/17/2018 10:03:58 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو