هەواڵ

تەندروستی چەمچەماڵ:(١٠٠٠) ھەزار سێت شەربەتی خراپ لەناوبرا



بزاڤ:

قەزای چەمچەماڵ بڕی بڕەکەی (٧) حەوت تۆن شەربەتی جۆراوجۆر بوو بەناوی (الێببا) لەناوبرا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەمال لە زاری شاخەوان ھادی، لێپسراوی ھۆبەی چاودێری تەندروستی لەمەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکیدا راگەیاند:"ئەو بارە شەربەتی جۆراوجۆر بوو بەناوی (الێببا) کەبڕەکەی (٧) حەوت تۆنە و بە (١٠٠٠) ھەزار سێتە و نرخەکەی بە (٥) ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت، وھاتبووە شاری چەمچەماڵ دوای پشکنین دەرکەوت خراپ بوە و نەشیاوە بۆ ھاوڵاتیان ، دەستبەجێ بەئامادەبونی نوێنەری ئاسایشی ئابوری و شارەوانی چەمچەماڵ لەناوبرا."

ووتیشی: دەستخۆشی لەو خاوەنکارە دەکەین کەبەھەستکردن بەبەرپرسیارێتی وەک ئەرکی مرۆڤانە ھاوکاری تیمەکانی چاودێری تەندروستی کردوە ئەمەش لەچوارچیوەی ئەو ئاگادارکردنەوە و تەنسیقەیە لەگەڵ سەرجەم کۆگاکان.

داواشی لەفرۆشیار و دوکاندار و و خاوەن کۆگا و بازرگانەکانی تری ناو قەزای چەمچەماڵ کرد ئاگاداریان بکەن لەھەر شمەکێکی خراپ و پێش ئەوەی لێژنە ھاوبەشەکان پێی بزانن خۆیان شمەکەکانیان رادەست بکەن."


‌‌‌
6/14/2018 11:51:58 AM
Print Friendly and PDF