وەرزش

ئەمڕۆ مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا دەست پێ ئەکات



بزاڤ : توانا سیوەیلی

ئەمڕۆ پێنج شەممە 14/6/2018
جامی جیهانی 2018 ناسراو بە مۆندیال کە له وڵاتی ڕوسیا بەڕێوەدەجێت کاتژمێر 6 بە یاری نێوان هەڵبژاردەی ڕوسیای میوانداری پاڵەوێنتیەکە  و هەڵبژاردەی سعودیه دەست پێ دەکات .

کاتژمێر 6:00 بە کەرنەڤاڵێک یاری دەستپێک  وئیفتیاتاح لە یاریگای لوزنیکی لە نێوان ڕوسیا و سعودیه ئەنجام ئەدرێ  و له ڕۆژانی هەینی و داهاتوو یارییەکان بەردەوامیان دەبێ 
هەڵبژاردەی ڕوسیا و سعودیه و میسڕ و ئۆرۆگوای لە کۆمەڵەی یەکەمدان .

شایەنی باسە جامی جیهانی 4 ساڵ جارێک لە وڵاتێک یان چەند وڵاتێک ئەنجام ئەدرێ و ئەمساڵیش لە وڵاتی ڕوسیا ئەنجام ئەدرێ .


‌‌‌
6/14/2018 3:11:10 AM
Print Friendly and PDF